کرێملین: مۆسکۆ هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە دانووستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراین و ووڵاتانی ئەورووپی لە ژنێڤ بەدەست نەگەیشتووە

Dîroka Belavkirin :
کرێملین: مۆسکۆ هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە دانووستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراین و ووڵاتانی ئەورووپی لە ژنێڤ بەدەست نەگەیشتووە
پەیامی کورد   ...   کرێملین: مۆسکۆ هیچ زانیارییەکی سەبارەت بە دانووستانەکانی ئەمریکا و ئۆکراین و ووڵاتانی ئەورووپی لە ژنێڤ بەدەست نەگەیشتووە

▫️ دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، مۆسکۆ نازانێت لە کاتی ئەو پەیوەندیانەدا چ پلانێک داڕێژراوە.

▫️ جەختیشی لەوە کردەوە کە کرێملین نایەوێت لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە باسی پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین بکات، چوونکە بە مەحاڵ و نەشیاوی دەزانێت.

لێدوانەکانی دیکەی پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین :

▫️ بڕیارە پاشنیوەڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان پووتین و ئەردۆغان ئەنجام بدرێت.

▫️ کرێملین پێی باشە پشت بە زانیاری فەرمی ببەستێت سەبارەت بە پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و ئامادە نییە ڕاپۆرتە میدیایی یەکان لەم بارەیەوە بەراورد بکات.

▫️ ڕووسیا بە کراوەیی ماوەتەوە بۆ پەیوەندی و دانووستان لەگەڵ ئەمریکا.

▫️ مۆسکۆ هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەگەری سەردانەکەی زێلنسکی بۆ واشینتۆن لە جەژنی سوپاسگوزاری دا نییە.