لە كۆشكی سپی تەقە لە دوو پاسەوان كرا و ترامپ نیگەرانی خۆی بۆ ڕووداوەكە دەربڕی

Dîroka Belavkirin :
لە كۆشكی سپی تەقە لە دوو پاسەوان كرا و ترامپ نیگەرانی خۆی بۆ ڕووداوەكە دەربڕی
پەیامی کورد   ...   لە كۆشكی سپی تەقە لە دوو پاسەوان كرا و ترامپ نیگەرانی خۆی بۆ ڕووداوەكە دەربڕی

سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی نزیک کۆشکی سپی ڕاگەیاند و ووتی: بەهۆی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە دوو پاسەوانی نیشتمانی بە سەختی بریندار بوون، هێرشکارەکەش بریندار بووە.

ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس، نووسیویەتی : تەقە لە دوو پاسەوانی نیشتمانی کراوە و هەردووکیان بە سەختی بریندارن، ئێستا هەردووکیان لە نەخۆشخانەن.

سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت: ئەو کەسەی کە تەقەی لە دوو پاسەوانەکە کردبوو لە نزیک کۆشکی سپی خۆشی بە سەختی بریندار بووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە بە تووندترین شێوە سزا دەدرێت.

چوارشەممە، ٥ی سەرماوەز، مێدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، لە نزیک کۆشکی سپی ووڵاتەکە، تەقە لە دوو پاسەوانی نیشتمانی کرا و بەو هۆیەوە کۆشکەکە داخرا.