پەیامی کورد... تەقینەوەیەک بارەگای پێشووی "فیرقەی چوارەم" لە دیمەشق دەکاتە ئامانج
هەواڵە سەرەتایییەکان باس لە تەقینەوەیەک دەکەن کە پێدەچێت "کارێکی تیرۆریستی" بێت و بارەگای پێشووی فیرقەی چوارەمی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردووەتە ئامانج، ئەمەش لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا بووە، کە بووەتە هۆی کردەوەیەکی تیرۆرکردن و هێشتا هەموو وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراون.
لە دوای ڕووداوەکە، شڵەژانێکی ڕوون لە میدیاکانی حکوومەتی دیمەشقدا بەدی دەکرێت و زانیارییە فەرمییەکان سەبارەت بە جۆری تەقینەوەکە و ئەنجامەکانی دژبەیەکن، لە کاتێکدا سەرچاوە ناوخۆیییەکان جەخت لە ڕوودانی کردەوەیەکی تیرۆرکردن لەناو پایتەختدا دەکەنەوە.
زانیارییە نافەرمییەکان باس لە تیرۆرکردنی "ئەحمەد شەرع" ڕاوێژکاری سەرۆکی سووریا دەکەن، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی هەبێت. هاوکات دیمەشق باری نائاسایی و ئامادەباشییەکی ئەمنیی فراوانی بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ بڵاوەپێکردنی چڕی هێزە ئەمنییەکان و داخستنی چەندین ڕێگەی دەوروبەری شوێنی تەقینەوەکە.
لایەنە فەرمییەکان تا ئێستا بێدەنگییان هەڵبژاردووە، و چاوەڕێی دەرکردنی بەیاننامەیەک دەکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە و لێکەوتەکانی.