سێ هێرش کرایە سەر هەسەدە لە گوندەواری دێرەزۆر

Dîroka Belavkirin :
سێ هێرش کرایە سەر هەسەدە لە گوندەواری دێرەزۆر
پەیامی کورد- دێرەزۆر... سێ هێرش کرایە سەر هەسەدە لە گوندەواری دێرەزۆر

درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە، سێ هێرش لە ناوچە جیاجیاکانی گوندەواری دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا شەڕڤانێک بریندار بوو و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هەسەدە لە گوندەواری دێرەزۆر ڕاگەیاند؛ چەکدارانی نەناسراو بە چەکی ڕەشاش و  ئاڕ پی جی  هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایەکی هەسەدە لە شارۆچکەی "ذیبان" لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر. لە دوای هێرشەکە پێکدادان بۆ ماوەی چەند خولەکێک لە نێوان هەردوولادا ڕوویداوە، بەڵام زیانەکان تەنها ماددی بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشێکی دیکە لە لایەن چەکدارانی نەناسراو بە بۆمبی دەستی و چەکی ڕەشاش کراوەتە سەر بارەگایەکی دیکە لە شارۆچکەی "مڕات" لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی ئەوتۆی لێ بکەوێتەوە.

لە شارۆچکەی "سوور" لە باکووری دێرەزۆر، چەکدارانی نەناسراو شەڕڤانێکی هەسەدەیان لە کاتی مۆڵەتەکەیدا کردە ئامانج، کە لە ئەنجامدا بە فیشەک بریندار بوو و بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەکە.