فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات: ئەمە بۆ هێزەکانمان سەرەتایە نەک کۆتایی

Dîroka Belavkirin :
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات: ئەمە بۆ هێزەکانمان سەرەتایە نەک کۆتایی
پەیامی کورد...فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات: ئەمە بۆ هێزەکانمان سەرەتایە نەک کۆتایی

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە یەکەم لێدوانیدا شەوی دوێنێ هەینی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: "کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئێمە سەرەتایە نەک کۆتایی."

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک کەس پڕوپاگەندە بۆ کۆتاییهاتنی هەسەدە دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵدا، چونکە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لە کۆتایی ساڵدا تەواو دەبێت، بەڵام جەختی کردەوە کە ساڵی ٢٠٢٦ دەبێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ هێزەکانی.

عەبدی وتیشی: "لە ساڵی داهاتوودا پرسگەلێکی گرنگ ئەنجام دەدەین کە خزمەت بە گەلەکەمان دەکات و ئامادەیی خۆمان دەسەلمێنین."

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە سەرچاوە ئاگادارەکان دوێنێ هەینی ڕاگەیاندووە کە دیمەشق پێشنیازێکی نووسراوی پێشکەش کردووە، کە تێیدا ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر گونجاندنی "هەسەدە" لە ناو سوپای سووریادا لە شێوەی ٣ لیوا و فیرقەدا. هەروەها زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شاندێکی هەسەدە بەم زووانە سەردانی دیمەشق دەکەن.

لەلایەکی ترەوە، سەرچاوە سووری، کوردی و ڕۆژئاواییەکان ئەگەری بەدیهاتنی پێشکەوتنێکی گەورەیان لە نێوان هەردوولادا بە دوور زانی، وەک ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز گواستوویەتییەوە. ئەم سەرچاوانە جەختیان کردووەتەوە کە پێویست بە وتووێژی زیاتر هەیە.

هەروەها پێشتر، چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت هیچ ئەنجامێکی ئەم هەوڵانە نەگاتە ئاستی تێکەڵبوونی تەواوەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناو سوپا و دامەزراوەکانی تری دەوڵەتدا تا کۆتایی ساڵ، کە لە ڕێککەوتنە مێژووییەکەی ١٠ی ئازاری ڕابردوودا دەقی لەسەر کرابوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، بەرپرسێکی هەسەدە پێی وابوو کە هەردوولا "لە هەر کاتێکی تر زیاتر لە ڕێککەوتن نزیکن."