لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، ئەندامێکی داعش لە لادێی دێرەزۆر دەستگیرکرا

Dîroka Belavkirin :
لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، ئەندامێکی داعش لە لادێی دێرەزۆر دەستگیرکرا


پەیامی کورد- دێرەزۆر
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەشدا کە دوێنێ چوارشەممە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەیەکی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا، ئەندامێکی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی دەستگیرکرد.
سه ڕچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی سوریای دیموکرات له دێرەزۆر به پەیامی کوردی ڕاگه یاند که "هەڵمەتی هێزەکانی سەربازی به پاڵپشتی ئاسمانی و وشکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دوو ئۆپەراسیۆن بۆ سەر دوو ماڵ له گەرەکی زالزاڵه له سه نتەری شارووچکەی مرات له ڕۆژهەڵاتی لادێی دێرەزۆر ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەسەر چالاکیی و جموجۆڵەکانی لە دێرەزۆر، هەسەدە توانیان کەسێک بە ناوی سدیق یوسف ئەلزوغیر، ئەندامی ئەو ڕێکخراوە دەستگیربکەن".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنی نیشتنەوەی دووەم "کەسێکی کردە ئامانج، بەڵام لەکاتی ئۆپەراسیۆنی نیشتنەوەکەدا توانی هەڵبێت بۆ ئەو ناوچانەی کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵکراون لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات"