پەیامی کورد-ئیدلب
لە تەقینەوەیەکدا لە کۆگایەکی چەک لە شاری کفر تەخاریم کە دەکەوێتە لادێکانی باکوری ڕۆژئاوای ئیدلب دوێنێ چوارشەممە، پێنج کەس کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون.
پێشتر سەرچاوە خۆجێییەکان بە پەیامی کوردیان ڕاگەیاندبوو، کۆگایەکی تەقەمەنی سەر بە پارتی ئیسلامی تورکستانی لەناو شاری کفر تەخاریم لە لادێکانی باکوری ڕۆژئاوای ئیدلب تەقیوەتەوە و لە ئەنجامی چەند کەسێک برینداربوون.
ڕاپۆرتی دژبەیەک سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە سەریان هەڵدا. سەرچاوەیەکی حکومی بە پەیامی کوردی ڕاگەیاندووە، کۆگاکە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کراوەتە ئامانج، سەرچاوەکانی دیکەش ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەیەک بووە کە سەرچاوەکەی نادیارە.