هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی شەرع، هاکان فیدان بەرەو واشنتۆن دەڕوات

Dîroka Belavkirin :
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی شەرع، هاکان فیدان بەرەو واشنتۆن دەڕوات


پەیامی کورد- دیمەشق
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن گەشت بۆ ئەمریکا دەکات.
سەردانەکەی فیدان هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆکی سوریا سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بۆ واشنتۆن، کە یەکەم سەردانی فەرمی سەرۆکی سوریایە بۆ پایتەختی ئەمریکا لە دوای دەیان ساڵ.
شرۆڤەکاران و سیاسەتمەداران پێیان وایە کاتی سەردانەکانی فیدان و ئەلشەرا ئاماژەیە بۆ سەریەککەوتنی بەرژەوەندییە ناوچەییەکان لە سوریا. تورکیا هەوڵدەدات بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی خۆی لە باکوری سوریا بپارێزێت، هاوکات واشنتۆن ئامانجی ئەوەیە دینامیکی ناوچەکە لەڕێگەی تێکەڵکردنی دیمەشق لە تۆڕێکی ئەمنی و دیپلۆماسی فراوانتردا دابڕێژێتەوە.