وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانووستانەکانی ئێستای ژێنێڤ سەبارەت بە ئۆکراین بە بەرهەمدارترین

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانووستانەکانی ئێستای ژێنێڤ سەبارەت بە ئۆکراین بە بەرهەمدارترین
پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانووستانەکانی ئێستای ژێنێڤ سەبارەت بە ئۆکراین بە بەرهەمدارترین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە "پێشکەوتنی باش" لە دانوستانەکانی ژێنێڤ سەبارەت بە چارەسەرکردنی شەڕی ئۆکراین بەدی هاتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: دانووستانەکان لە ژێنێڤ بەردەوامن و پێم وایە پێشکەوتنی باشمان بەدەست هێناوە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە: “پێدەچێت تا ئێستا لە تەواوی ئەم پرۆسەیەدا بەرهەمدارترین و مانادارترین کۆبوونەوەمان هەبووبێت”.

پێشتر ڕۆستەم ئۆمارۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاندبوو: "هەرچەندە وەشانی ئێستای بەڵگەنامەکە لە قۆناغی کۆتایی پەسەندکردن دایە، بەڵام ڕەنگدانەوەی زۆربەی ئەولەویەتەکانی سەرەکی ئۆکراین ە، ئێمە زۆر سوپاسگوزارین بۆ پەیوەندی بونیاتنەر لەگەڵ ئەمریکا و گرینگیدانیان بە بۆچوونەکانمان، ئەمەش ڕێگەمان پێ دەدات لە پرۆسەیەکی هاوبەشدا بەرەو پێشەوە بچین."

ئەندری یەرماک، سەرۆکی ئەرکانی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ووڵاتەکە ووتی: “ئێمە یەکەم کۆبوونەوەیەکی زۆر بنیاتنەرمان لەگەڵ شاندی بەڕێزی ئەمریکا ئەنجامدا”.

بە ئاماژەدان بەوەی کە "پێشکەوتنی باش" بەدیهاتووە، جەختی لەوە کردەوە: "ئێمە بەرەو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام هەنگاو دەنێین، و بەم زووانە کۆبوونەوەی دووەم ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا بەردەوام دەبین لە کارکردن لەسەر پێشنیاری هاوبەش بە بەشداری هاوبەشە ئەورووپییەکانمان."