پەیامی کورد ... پووتین : جیهان بەردەوام لە گۆڕان دایە، بەڵام ئەمڕۆ خێرایی گۆڕانکارییەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خێراتر بووە
گرینگترین شتەکانی چاوپێکەوتنەکەی ڤلادێمیر پووتین لەگەڵ هیندووستان توودەی:
🟠پێش سەردانەکەی دوو ڕۆژەی بۆ نیوودەلهی، ڤلادێمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا چاوپێکەوتنێکی ووردی لەگەڵ "ئیندیان توودەی" ئەنجامدا، کە تیایدا بابەتەکانی لە گۆڕانی دەسەڵاتی جیهانی و پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هیندووستان ەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە ململانێی ئۆکراین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیرەکی دەستکرد - و تەنانەت پرسی نەمریش.
لێرەدا خاڵە سەرەکییەکان دەخەینەڕوو:
🟠لەسەر گۆڕانی نەزمی جیهانی
▪️ ناوەندە نوێیەکانی گەشەسەندنی خێرا سەرهەڵدەدەن، باشووری جیهانیش - بە باشووری ئاسیاشەوە - سەرهەڵدەدات
▪️ ووڵاتانی SCO "هەرگیز کۆنابنەوە بۆ ئەوەی لە کەس تێپەڕن" - کارنامەکەیان ئەرێنی و هاوکارییە
🟠لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ هیندستان
▪️پووتین جەختی لەوە کردەوە کە ئەو و سەرۆکوەزیران نارێندرا مودی هەرگیز سیاسەت دژی کەس پەیڕەو ناکەن - تەنها لە بەرژەوەندی ڕووسیا و هیندووستان
▪️ڕووسیا و هیندووستان هاوپەیمانی تەواون لە شەڕی دژی تیرۆردا
▪️هیندووستان وەک هاوبەشێکی بەرگری متمانەپێکراو دەمێنێتەوە؛ ڕووسیا نەک هەر چەک دەفرۆشێت، بەڵکوو تەکنۆلۆژیاکانیش هاوبەشە.
▪️شارەزایانی سەربازی هیندووستان، لە سایەی پەیوەندییە نزیکەکانیان لەگەڵ ڕووسیا، بە تەواوی دەزانن کە هەر سیستەمێک چۆن و کەی پێویستە بەکاربهێنرێت.
▪️کۆمپانیاکانی نەوتی ڕووسیا هاوبەشە هیندییەکان بە جێی متمانە دەزانن؛ دابینکردنی نەوت بۆ هیندووستان بە جێگیری ماوەتەوە.
▪️پووتین دوای دانوستانە دووقۆڵییەکان لێدوانی گرینگی سەبارەت بە هاوکاری ئەتۆمی دا.
▪️پرسیاری ئەوەی بۆچی نابێت هیندووستان مافی کڕینی سووتەمەنی لە ڕووسیا هەبێت، لەکاتێکدا ئەمریکا ئەم مافەی هەیە.
🟠لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا
▪️ئەمریکا چالاکانە بەدوای چارەسەری کێشەی ئۆکراین دا دەگەڕێت.
▪️هەردوو ئەمریکا و دۆناڵد ترامپ هۆکاری تایبەت بە خۆیان هەیە بۆ ئەوەی دەیانەوێت چارەسەری خێرای ململانێیەکان بکەن.
▪️ترامپ یش هاوشێوەی ڕووسیا لە بەرژەوەندی خۆی دا مامەڵە دەکات. بڕیارەکانی “ناعەقڵانی و لەناکاو نین.”
▪️پووتین ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ترامپ بدات و ڕایگەیاند، ئەو بڕیارە لە ئەستۆی دەنگدەرانی ئەمریکایە.
▪️زۆر زەمینە هەیە کە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
▪️کۆمپانیاکانی ئەمریکا نامەیەکیان ناردووە و داوایان لە مۆسکۆ کردووە “لەبیریان نەکات”
▪️ئەمریکا هێشتا سووتەمەنی ئەتۆمی لە ڕووسیا دەکڕێت.
🟠لەبارەی قەیرانی ئۆکراین
▪️“ئەمە پەیوەندی بە بردنەوە نییە – پەیوەندی بە پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان و پاراستنی گەلەوە هەیە”
▪️ڕووسیا شەڕی دەستپێنەکرد: کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ڕۆژئاواوە پەسەندکرا، کە “شەڕێکی دژ بە ڕووسیا بە دەستی ئۆکراین دەستپێکرد”.
▪️ڕووسیا بۆ ماوەی هەشت ساڵ هەوڵیدا دۆخەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکات.
▪️ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە “دەستپێکردنی شەڕەکە نەبوو، بەڵکوو هەوڵێک بوو بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕە”
▪️دەسەڵاتدارانی ئۆکراین "خۆیان پاڵیان ناوە ناو گۆشەیەکەوە"
▪️ئۆکراین پێی وایە کە ئەندامییەتی ناتۆ لە بەرژەوەندی خۆی دەبێت، لە کاتێک دا ڕووسیا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەیبینێت – ئۆکراین ناتوانێت ئاسایشی خۆی گەرەنتی بکات لەسەر حیسابی ڕووسیا
▪️“ڕووسیا کریمەی نەخستە ژێر ڕکێفی خۆیەوە؛ "ئەو هات بۆ یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کودەتاکەی کیێڤ یان ڕەتکردەوە."
🟠لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
▪️تاکە چارەسەر بۆ پرسی فەلەستین جێبەجێکردنی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە
▪️درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانی غەززەیە
ڕووسیا هەمیشە لەچوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین بەشداری کردووە و لەگەڵ هاوبەشەکانی بەردەوامیش دەبێت.
🟠قسەی سەرەکی تر
▪️بانگەشەی وێستەرن کە ڕووسیا خەونی زیندووکردنەوەی یەکیتی سۆڤیەت دەبینێت تەنها ترس و تیرۆر لە گەلەکەی خۆیدا دەچێنێت.
▪️باشترە حوکم لەسەر کاریگەری دەزگای هەواڵگری بیانی نەدرێت، بەڵام پووتین لە هەواڵگری ڕووسیا ڕازییە.
▪️ژیری دەستکرد وەک هەر پێشکەوتنێکی تەکنۆلۆژی دەتوانرێت بۆ چاکە یان خراپە بەکاربهێنرێت.
▪️سەبارەت بە نەمرییەوە: "هەموو شتێک سنووردارە؛ تەنها خودا نەمرە."