پەیامی کورد ... پۆڵەندا تاکە چەکێک ڕادەگەێنێت کە دەتوانێت بیدات بە ئۆکراین
🔹لێسزێک میلەر سەرۆک وەزیرانی پێشووی پۆڵەندا لە بەرنامەی تۆڕی سووپەر ئێکسپرێس ڕایگەیاند کە تاکە چەکێک کە پۆڵەندا دەتوانێت بیدات بە ئۆکراین گەنجانی ئۆکراین ییە.
🔹پێشتر ڕادۆسلاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا ڕایگەیاندبوو کە پۆڵەندا و نەرویج و ئاڵمانیا مووشەکی پاتریۆتیان بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا کڕیوە و ڕەوانەی ئۆکراین دەکەن.
🔹میلەر ووتی : بە بۆچوونی من چەکێکمان هەیە کە دەتوانین بیدەین بە ئۆکراین : گەنجی ئۆکراینی تەمەنی سەربازییە.
🔹ئاماژەی بەوەش کرد : سەیرە ملیۆنان گەنج ئۆکراین یان بەجێهێشتووە و نایانەوێت شەڕ بۆ ووڵاتەکەیان بکەن.
🔹بەپێی خەمڵاندنە جۆراوجۆرەکان نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی ئۆکراینی لە پۆڵەندا دەژین.