چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە، بەڵام کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلایی ناکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە، بەڵام کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلایی ناکاتەوە
پەیامی کورد    ...   چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە، بەڵام کاندیدی سەرۆک وەزیران یەکلایی ناکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، کە هاوپەیمانی زۆرینەی پەرلەمانی عێراق ە، کۆببێتەوە، بەڵام پێناچێت لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێک بکەون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە: "بابەتەکە پێویستی بە گفتوگۆ و دانووستانی زیاترە، بەتایبەتیش کە ئەو لیژنەیەی بەرپرسە لە دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو، هێشتا دەستی بە هیچ کۆبوونەوەیەکی تاکەکەسی لەگەڵ کاندیدەکاندا نەکردووە."