کاتز، کۆتا ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیلی بۆ حیزبوڵڵا دەرکرد

Dîroka Belavkirin :
کاتز، کۆتا ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیلی بۆ حیزبوڵڵا دەرکرد

 

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەمڕۆ هەڕەشەی لە حزبوڵڵا کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ چەک نەدات، ئەوا بە تەواوی هێزەوە دەگەڕێینەوە لوبنان.

کاتز هۆشداریدا لەوەی ئیسرائیل "متمانە بە حزبوڵڵا نییە" کە خۆبەخشانە دەستبەرداری چەکەکانی بێت، ئەوەشی ڕاگەیاند کە واشنتۆن تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی پێداوە بۆ پابەندبوون، بەپێی کەناڵی حەوت و ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل.

کاتز ڕایگەیاندووە، ئەگەر تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ حزبوڵڵا چەک نەدات، ئەوا جارێکی دیکە بە زۆر لە لوبنان مامەڵە دەکەینەوە.

هەروەها ئاشکرای کرد که ئیسرائیل "پێداچوونەوه بە هەڵوێستی خۆی دەکات" سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی سنووری دەریایی لەگەڵ لوبنان، ئاماژه به "لاوازی و کێشەکانی" تێدا دەکات، که دەکرێت دەرگای دانوستاندن یان کشانەوەی بەشێک له ڕێککەوتنەکه بکاتەوە.

لینا ڕەشید - لوبنان