ئورشەلیم پۆست : نفووزی سوپای ئیسرائیل بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری خاکی سووریا بۆ دەست بەسەركردنی ئەندامانی سوپای قودس

ئورشەلیم پۆست : نفووزی سوپای ئیسرائیل بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری خاکی سووریا بۆ دەست بەسەركردنی ئەندامانی سوپای قودس
پەیامی کورد   ...   ئورشەلیم پۆست : نفووزی سوپای ئیسرائیل بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری خاکی سووریا بۆ دەست بەسەركردنی ئەندامانی سوپای قودس

ڕۆژنامەی ئورشەلیم پۆستی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێک دا بڵاوی کردووەتەوە کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ دەست بەسەرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی لقی قودسی سوپای پاسداران، بە مەودای ١٠ کیلۆمەتر چوونەتە ناو قووڵایی خاکی سووریاوە.

ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری فەرماندەیەکی سووپای ئیسرائیل ەوە ڕایگەیاندووە کە لەم ئۆپراسیۆنەدا بەبێ تەقاندنی هیچ فیشەکێک، ئەندامانی لقی قودسی سوپای پاسداران کە ئامادەکارییان بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا کردووە، دەست بەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیسرائیل بە بێ دەنگی لە ڕووباری ڕەقادەوە دەچنە ناو گوندێک لە خاکی سووریا و پاشان لە چەند گرووپی جیاجیادا هێرش دەکەنە سەر چەند خانوو کە ئەندامانی سوپای تێدا جێگیر کراون و دواتریش بەبێ ئەوەی کە هیچ تێکهەڵچوونێک لە گوندەکەدا ڕوو بدات، دەست بەسەرکراوان دەبردرێنە ناو خاکی ئیسرائیل ەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە