ناتانیاهوو : ئێران دوای شکستی حیزبۆڵڵا، پیتاندنی ئۆرانیۆمی خێراتر کرد

ناتانیاهوو : ئێران دوای شکستی حیزبۆڵڵا، پیتاندنی ئۆرانیۆمی خێراتر کرد
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : ئێران دوای شکستی حیزبۆڵڵا، پیتاندنی ئۆرانیۆمی خێراتر کرد

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهوو ڕایگەیاند : ئێران پرۆژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی دوای ئەوەی حیزبۆڵڵا شکستی هێنا خێراتر كردووە.

بێنیامین ناتانیاهوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ(فۆکس نیووز) ئاماژەی بەوە کردووە، لە دواخستنی پرۆژەی ئەتۆمی ئێران بۆ چەند ساڵێک سەركەوتوو بوونە.

ئەو قسانەی ناتانیاهوو دوای لێدوانی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هات کاتێک باسی  لەوە کرد، ووڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا  سەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمییەکەی دەست پێ بكاتەوە، بەڵام عێراقچی ئەوەشی خستەوە ڕوو كە دانووستانەکان پرسی مووشەکە بالیستییەکان ناگرێتەوە.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە