ناتانیاهوو : دوای سەرکەوتنی گەورە لە ئێران، کاری زۆرمان بۆ ئەنجامدان ماوە و منیش بڕیارم داوە كە ئەوانە تەواو دەكەم

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : دوای سەرکەوتنی گەورە لە ئێران، کاری زۆرمان بۆ ئەنجامدان ماوە و منیش بڕیارم داوە كە ئەوانە تەواو دەكەم
بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ووتەكانیدا دوای گەڕانەوەی لە واشینتۆن، سەفەرەكەی بە "زۆر سەرکەوتوو" وەسف کرد.
ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا جەختی لەوە کردەوە: “دوای سەرکەوتنێکی گەورە لە ئێران، کارێکی زۆرمان بۆ ئەنجام دان ماوە و بڕیارم داوە ئەو کارانە تەواو بکەم”.
ناتانیاهۆ بە ئاماژەدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە، ووتی کە ئیسرائیل چوارچێوەی پێشنیاری ستیڤ ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، و نوسخەی پێداچوونەوە كە لە لایەن نێوەندگیرەكانەوە پەسەندکراوە، قبووڵ کردووە. بەڵام ناوبراو ووتی، گرووپی تیرۆریستی حەماس ئەو پێشنیازانەی ڕەتکردۆتەوە.
ناوبراو زیادی کرد : “حەماس دەیەوێت لە غەززە بمێنێتەوە و ئێمەش لەوێ بچینە دەرەوە بۆ ئەوەی بتوانێ دووبارە چەکدار ببێتەوە و دووبارە هێرشمان بکاتە سەر، من ئەمە قبووڵ ناکەم.





