کاردانەوەی مۆسکۆ بەرامبەر بە ڕاپۆرتی ئەکسیووس کە پووتین داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە بە تەواوی پیتاندن ڕابگرێت

پەیامی کورد ... کاردانەوەی مۆسکۆ بەرامبەر بە ڕاپۆرتی ئەکسیووس کە پووتین داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە بە تەواوی پیتاندن ڕابگرێت
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئەکسیووس"ی ئەمریکی کە تیایدا ڤلادێمیر پووتین داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە بەتەواوی پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرێت و ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ بکات، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو هەواڵەی بە "هەڵمەتێکی پیس و سیاسی" ناوبرد.
لە ڕاپۆرتەكەی ئەکسیووس دا هاتووە كە پووتین، لە دیدارێکی ئەم دواییەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران دا، پێشنیاری بە کۆماری ئیسلامی كردووە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا قبووڵ بکات کە بریتی بێت لە ڕاگرتنی تەواوەتی چالاکییە هەستیارەكانی، لەوانەش پیتاندنی ئۆرانیۆم_ پێشنیارێک کە ئەگەر ڕاست بێت، پێچەوانەی هەڵوێستی فەرمی کرێملین دەبێت.
بەڵام ڕووسیا بە تووندی ئەو ڕاپۆرتەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە؛
"تا ئێستا ڕوون نییە کێ لە پشت ئەم جۆرە هەڵمەتانەیە، بەڵام هەواڵی ساختەی لەو جۆرە تەنیا بە ئامانجی هەڵگیرسانی گرژییەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بڵاودەکرێنەوە".





