ئیسرائیل دەستگیرکردنی "شانە تیرۆریستییەکان" ڕادەگەیەنێت

ئیسرائیل دەستگیرکردنی "شانە تیرۆریستییەکان" ڕادەگەیەنێت

سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی "شانە تیرۆریستییەکان" کە پەیوەندییان بە سوپای قودسەوە هەیە لە سوریا ڕادەگەیەنێت
هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان لە ناو خاکی سوریا ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ئەو ئەندامانەی کە بە "شانە تیرۆریستییەکان" وەسفیان کردووە و پەیوەندییان بە یەکەیەکی سەر بە سوپای قودسی ئێرانەوە هەیە، دەستگیرکراون.
سوپا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە مانگەکانی ئازار و نیسان دوو ئەندامی مەیدانی لە یەکەی ٨٤٠ دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا شانەکانی دیکەش دەستگیرکراون کە بەم دواییە لە لوبنان کوژراون.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییە درێژکراوەی ڕێوشوێنە بەردەوامەکانە، لەوانە پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هێنانی چەکی پێشکەوتووی ئێرانی بۆ ناو کەناری ڕۆژئاوا و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کەمپەکانی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کە یەکینەکە بەکاریدەهێنێت.
 لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، سوپای ئیسرائیل، سوپای قودسی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بارودۆخی سەختی ژیانی لوبنانییەکان و سوورییەکان دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی "فێڵ و بەرتیل و درۆ"ەوە وەریانبگرن، بەو پێیەی کە ئەمە ژیانی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل ئەنجام بدەن.

ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە