سوپای ئیسرائیل : گرووپێكی چەکدار كە لە لایەن سوپای قودسی پاسداران ەوە پشتیوانی دەكرێن دەست بەسەر كراون

سوپای ئیسرائیل : گرووپێكی چەکدار كە لە لایەن سوپای قودسی پاسداران ەوە پشتیوانی دەكرێن دەست بەسەر كراون
پەیامی کورد    ...   سوپای ئیسرائیل : گرووپێكی چەکدار كە لە لایەن سوپای قودسی پاسداران ەوە پشتیوانی دەكرێن دەست بەسەر كراون

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین گرووپی چەکداری سەر بە "یەكەی ٨٤٠"ی سوپای قودسی پاسدارانی لە سووریا دەست بەسەر کردووە.

ئەم ئۆپراسیۆنانە لە مانگەکانی مارس و ئاپریلی ٢٠٢٥ كراون و دوو کەس بە ناوەکانی "زێدان التەویل" و "محەممەد القریان" دەستگیر كراون. هەروەها له چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند گرووپێکی دیکە که بە ووتەی سوپای ئیسرائیل لە لایەن دوو هاووڵاتی لوبنانی به ناوەکانی "قاسم سەلاح ئەلحسێنی" و "محەممەد شوعیب" ڕێبەرایەتی كراون، دەستبەسەر كراون . ئەو دوو کەسە مانگی ڕابردوو لە لوبنان کوژراون.

بە ووتەی سوپای ئیسرائیل، یەکەی ٨٤٠ی سوپای قودس ئەرکی ئاراستەکردن و پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئیسرائیلییەکان و جوولەکەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی ئیسرائیل لە ئەستۆیە.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە