ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ترامپ تووندتر دەکرێن

ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ترامپ تووندتر دەکرێن
پەیامی کورد    ...   ڕێوشوێنەکانی پاراستنی ترامپ تووندتر دەکرێن

لە ترسی تیرۆر کردنی دۆناڵد ترامپ لەژێر ڕێوشوێنی پاراستنی چڕدایە و لە بەردەم و پشتیەوە پارێزەری شووشەیی دژە گوللە هەیە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی یارییەکی تۆپی پێ لە نیۆیۆرک، لەپشتیەوە پارێزبەندێکی شووشەیی دژە گوللە بۆ پاراستنی دانرا، ئەمەش دوای تیرۆرکردنی یەکێک لە دیارترین لایەنگرانی، بەناوی چارلی کێرک.

لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە تۆمارێکی ڤیدیۆیی ترامپ بڵاوکرایەوە کە تێیدا بە پەرۆشەوە لەناو جەماوەردا هاندەری یارییەکی تۆپی پێیە، لەکاتێکدا ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت ژۆرناڵ” بڵاوی کردەوە کە تیمی پاراستنی سەرۆک ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان پەرەپێداوە دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە.
ترەمپ دوای تیرۆرکردنی کێرک ڕایگەیاند؛ نیگەران نییە لەبارەی سەلامەتی کەسی خۆیەوە.
ماڵپەڕە هەواڵییەکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە کە ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە بەشداری بینینی یارییەکانی “نیۆیۆرک یانکیز”ی کردووە، کە تێیدا کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە لە کاتی ڕێزگرتن لە یادی بیست و چوارەمین ساڵەی هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر.
پێش دەستپێکی یارییەکە، ترامپ گەیشتە ژووری خۆ گۆڕینی تیمی میواندار، و باسی پەیوەندی نزیکی خۆی لەگەڵ دامەزرێنەری پێشوو و خاوەنی دێرینی تیمەکە، جۆرج شتاین برێنەر کرد.

لە کاتی لێدانی سروودی نیشتیمانی، ترامپ لەسەر شاشە گەورەکەی یاریگا دەرکەوت، هەندێک لە ئامادەبووان بە چەپڵە لێدان پێشوازییان لێکرد، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە فیکەیان لێدا.
لە گەڕی دووەمی یارییەکەدا، ئامادەبوونی ترامپ ڕاگەێندرا و وێنەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر شاشە گەورەکە نمایش کرا، لە کاتێکدا سروودی “هێڵ توو دەی چیف” لێدەدرا. ترامپ زەردەخەنەی کرد و چەند جارێک مشتی بەرز کردەوە. سەرەتا فیکە لێدان، بەڵام دواتر زۆرێک لە ئامادەبووان بەشداری چەپڵە لێدان بوون.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە