ئێران ئەنجوومەنی بەرگری نیشتمانی دادەمەزرێنێت کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ووڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان

ئێران ئەنجوومەنی بەرگری نیشتمانی دادەمەزرێنێت کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ووڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان
پەیامی کورد   ...   ئێران ئەنجوومەنی بەرگری نیشتمانی دادەمەزرێنێت کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ووڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە فەرمی پێکهێنانی ئەنجوومەنی بەرگری نیشتیمانی پەسەند کرد.

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەنجوومەنی بەرگری نیشتمانی بەرپرسیار دەبێت لە پاراستنی ووڵات لە هەڕەشە دەرەکییەکان و گرینگیدان بە پلانەکانی بەرگری و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان".

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "سەرۆکی ئەنجوومەنەکە سەرۆکی کۆمارە، و لە سەرۆکی دەزگاکانی یاسادانان و دادوەری و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و بەشێک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە".

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە