سنووری خوسرەوی بە شێوەی کاتی بە هۆکاری نادیار داخرا

پەیامی کورد ... سنووری خوسرەوی بە شێوەی کاتی بە هۆکاری نادیار داخرا
سنووری خوسرەوی لە یەکشەممە ٣ی ئاگۆست ەوە تا کۆتایی ڕۆژی شەممە ١٦ی ئاگۆست بە شێوەیەکی کاتی داخراوە.
لەم ماوەیەدا هیچ هاتووچۆیەکی بازرگانی، ترانزێت، یان هاتووچۆی فەرمی لە ڕێگەی ئەم دەروازە سنوورییەوە ئەنجام نادرێت.
تا ئێستا هۆکاری ووردی داخستنەکە بە فەرمی ڕانەگەێندراوە، بەڵام هەندێک سەرچاوەی نافەرمی هۆکارەکەیان بۆ دۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.





