ژووری بازرگانی ئێران : کەم کردنەوەی تووندی کارەبای پیشەسازییەکان “شەپۆلێکی گەورەی بێکاری” لە سەرتاسەری ووڵات و لە زۆرێک لە کۆمپانیاکان بەدیهێناوە

پەیامی کورد ... ژووری بازرگانی ئێران : کەم کردنەوەی تووندی کارەبای پیشەسازییەکان “شەپۆلێکی گەورەی بێکاری” لە سەرتاسەری ووڵات و لە زۆرێک لە کۆمپانیاکان بەدیهێناوە
بەرپرسێکی باڵای ژووری بازرگانی ئێران ڕایگەیاند کە کەم کردنەوەی تووندی کارەبای پیشەسازییەکان، بووەتە هۆی “شەپۆلێکی گەورەی بێکاری” لە سەرتاسەری ووڵاتدا و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی خستووەتە لێواری مایەپووچ بوونەوە.
عەلیرەزا کۆلاهی-سەمەدی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشەسازیی ژووری بازرگانی ئێران، لە لێدوانێکدا گوتی: پیشەسازییەکانی وڵات ڕووبەڕووی قەیرانێکی “کارەساتبار” بوونەتەوە، چونکە زۆربەی کارگەکان ناچار کراون بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کارەکانیان ڕابگرن و بڕی بەکارهێنانی کارەباشیان بۆ نیوە یان کەمتر دابەزێنن.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی پیشەسازی هۆشداری دا کە ئەم دۆخە، شان بەشانی قەیرانی نەختینەیی و نەبوونی بازاڕ، مەترسییەکی جیددی بۆ سەر کەرتی بەرهەمهێنان درووست دەکات و ووتی: “ئەم مەترسییە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەرهەمهێنان و شەپۆلێکی گەورەی بێکاری لە وڵاتدا.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمپانیاکان پێشتر سەرەڕای قەیرانەکان هەوڵیان دەدا کرێکارەکانیان لەسەر کار بهێڵنەوە، بەڵام قەیرانی وزە وایکردووە کە “شەپۆلی دەرکردنی کرێکاران دەست پێبکات و ئەگەری هەیە دۆخەکە زۆر لە ئێستا خراپتر بێت.”
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە





