ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرشی ئەم جارەیان بۆ سەر ئێران ئەم تاکتیکە گرینگە بەکار دەهێنن

ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرشی ئەم جارەیان بۆ سەر ئێران ئەم تاکتیکە گرینگە بەکار دەهێنن
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرشی ئەم جارەیان بۆ سەر ئێران ئەم تاکتیکە گرینگە بەکار دەهێنن

شارەزایەکی تەلەفزیۆنی ئەفغانی دەڵێت، لە هێرشەکانی داهاتوو بۆ سەر ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆماندۆگەلی ئەفغانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەسەر زەوی کەڵک وەردەگرن.
بە گوێرەی هەوال و زانیاریگەلی گرینگ شارەزایەکی تەلەفزیۆنی ئەفغانی باس لەوە دەکات کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرشەکانی داهاتوویان بۆ سەر ڕژێمی ئێران کەڵک لە کۆماندۆی ئەفغانی وەردەگرن کە لە دوای ساڵی ٢٠٢١ەوە چوونەتە ناو ئێران ەوە چوونکە پێویستیان بە ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران هەیە و ڕووخاندنی ئێران لە ڕێگەی ئاسمانەوە مومکین نییە و ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە کە تەنیا لە ڕێگەی بۆردومانەوە دەتوانن بەدەستی بهێنن، بۆیە ناچار دەبن کۆماندۆگەلی ئەفغانی بهێنن. هەندێک شیکردنەوە ئەوەیە کە ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەست بە هەڕەشە دەکەن لەلایەن ئەم کۆماندۆیانەوە کە دەیانەوێت بەکاریان بهێنن. ئەو ئەفغانیانەی لە دوای ساڵی ٢٠٢١ هاتوونەتە ناو ئێران و سوپای ئەفغانستان کە ڕەنگە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بن، لەلایەن ئەمریکاوە ڕاهێنانیان پێکراوە و شارەزاییان هەیە و لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکاندا نایابن و پێ دەچێت بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران بەکاریان بهێنن. هەرچەندە ئەفغانستانیان لە دەستی بەناو تاڵیبان بێ دەسەڵات کران، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەوان ڕۆڵیان هەبێت لەم کارەدا.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە