ئێران لە ڕێگەی سویسرا ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ تۆمار کرد

پەیامی کورد ... ئێران لە ڕێگەی سویسرا ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ تۆمار کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی سویسرای بانگهێشت کرد کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات و ناڕەزایەتی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ لەسەری گەیاند.
دوای لێدوانی هەڕەشەئامێز و نابەرپرسانەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، باڵیۆزی سویسرا (وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران) بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
عیسا کامێلی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەڕێوبەری گشتی ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، یاداشتی فەرمی ناڕەزایەتی ئێرانی گەیاندە باڵیۆزی سویسرا لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کە دەست بەجێ بگوازرێتەوە بۆ حکوومەتی ئەمریکا.
باڵیۆزی سویسرا هەروەها بەڵێنی دا دەست بەجێ یاداشتی ناڕەزایەتی ئێران بگوازێتەوە بۆ واشینتۆن.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




