لێدوانە گرینگەکانی پووتین لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی

لێدوانە گرینگەکانی پووتین لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی
پەیامی کورد   ...   لێدوانە گرینگەکانی پووتین لە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسەکانی هەواڵی جیهانی

🟠سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیە لە قۆناغی کۆتایی یەکلاییکردنەوەکەدا لەگەڵ زێلێنسکی کۆببێتەوە، بەڵام پرسیارێک هەیە کە کێ واژۆ لەسەر بەڵگەنامەکان دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی شەرعییەتی ڕژێم لە کیێڤ ەوە.

🟠تیمەکانی دانووستانکاری ڕووسیا و ئۆکراین لە پەیوەندی دان، ئەمڕۆ مێدینسکی لە کیێڤ ەوە لەگەڵ هاوتاکەی قسەی کرد و لە دوای ٢٢ی حوزەیران تاوتوێی قۆناغی داهاتوو دەکرێت.

🟠ترامپ ڕاست دەکات کاتێک دەڵێت ململانێی ئۆکراین لە سەردەمی ئەودا نەدەکرا ڕووبدات.

🟠تڕامپ بازرگانێکە، ئەمەش سوودێکی گەورەیە : هەموو شتێک حیساب دەکات، ئەمەش بۆ کردارەکانی پەیوەست بە ڕووسیاش دەگرێتەوە.

🟠سەبارەت بە ئەگەری نێوەندگیری ئاڵمانیا لە یەکلاکردنەوەی ئۆکرانیا؛ نێوەندگیری دەبێت بێلایەن بێت.

🟠سوپای ڕووسیا لە ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان دا لەسەرجەم بەرەکانی ناوچەکە باڵادەستی ستراتژیکی هەیە.

🟠ڕووسیا دەیەوێت بە زووترین کات کۆتایی بە ململانێیەکانی ئۆکراین بهێنێت، باشترە بە شێوەیەکی ئاشتیانە.

🟠دەتوانێ چارەسەرێک بدۆزێتەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندی ئێران و ئیسرائیل دا بگونجێت.

🟠مۆسکۆ دەبینێت کە یەکگرتوویییەک لە ئێران لە دەوری سەرکردایەتی سیاسی ووڵات درووست دەبێت.

🟠کارگە ژێرزەمینییەکانی ئێران تا ئێستاش هەن و هیچیان بەسەر نەهاتووە.

🟠ڕووسیا لەڕووی دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆیەوە خۆبژێوە، چەککردنەوەی ناتۆ مەترسی نییە.

🟠ئەو بانگەشانەی سەبارەت بە پلانەکانی ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ناتۆ، درۆ و بێ مانایە.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە