ئەمریکا ئامادەیە بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێران

پەیامی کورد ... ئەمریکا ئامادەیە بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئێران
🔸 بەرپرسانی ئەمریکا بیر لە هێرشی سەربازی دەکەنەوە بۆ سەر ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. ماڵپەڕی هەواڵی بلوومبێرگ بڵاویکردەوە. بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمریکاوە بە سیناتۆرەکان دراوە، هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئێران هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بدات.
🔸 مارک وارنەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی هەواڵگریی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە مانگی ئازاردا، توولسی گابارد، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی، پشتڕاستی کردووەتەوە کە "ئێران هیچ هەنگاوێکی بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نەناوە" و ئەم دەرەنجامەش لەسەر بنەمای داتای هەر 18 دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بووە. وارنەر زیادی کرد: ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پشتڕاستکرایەوە کە ئەم هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ چاوپۆشی لەم زانیارییانە دەکات.
🔸 لە بەرامبەردا ترامپ بەردەوامە لە بانگەشەی ئەوەی کە ئێران لە درووستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووە. کاتێک پەیامنێران بیریان خستەوە کە ئەم بانگەشەیە پێچەوانەی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانە، ئەویش ووڵامی دایەوە، “گرینگ نییە چی گوتووە”.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




