یاشار گولەر سەردانی ناوچەی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی کرد

یاشار گولەر سەردانی ناوچەی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی کرد
پەیامی کورد   ...   یاشار گولەر سەردانی ناوچەی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی کرد

وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی ناوچەی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی کرد و کورتەیەک لە دوایین پێشهاتەکان و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئاگادار کرایەوە.
یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی ناوچەی سنووری نێوان تورکیا و ئێرانی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ژمارەیەک بەرپرس و فەرماندەی باڵای سەربازی تورکیا، لەوانەش سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا مەتین گوراک، فەرماندەی هێزی زەمینی سەلچوک بایرەکدارئۆغڵو، فەرماندەی هێزی ئاسمانی زیا جەمال غازی ئۆغڵو، لە سەردانەکەی مەیدانی دا بەشدارییان کردووە.

دوای ئەوەی لەلایەن پارێزگاری وانەوە پێشوازی لێکرا، گولەر سەردانی ناوچەی سنووری لەگەڵ ئێرانی کرد.

دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە بارەگای فەوجی چواری سنووری سەر بە لیوای شەشەمی پاسەوانی سنووری تورکیا، وەزیری بەرگری ئەو ووڵاتە کورتەیەک لە دوایین پێشهاتەکان و ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی ناوچەکە ئاگادارکرایەوە.

ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە