ئەردۆغان: یەکگرتنەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا

ئەردۆغان: یەکگرتنەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکرات لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکپارچەیی خاکی سوریا


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنی سێشەممە ڕایگەیاند "پەیامی ئێمە سەبارەت بە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕوونە، بەدواداچوون بۆ یەکگرتنیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق هەنگاوێکی گرنگە بەرەو یەکپارچەیی خاکی سوریا"
ئاماژەی بەوەشدا، خواستی گەورەی وڵاتەکەی بەدیهێنانی یەکڕیزییه له سووریا، بۆ ئه وه ی ئاشتیی به ڕدەوام له سه ڕ ئاستی وڵاتدا زاڵ بێت.
لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ڕۆژێک لە دیدار لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع لە دەوحەی پایتەختی قەتەر هات.
ئەردۆغان وتی، "ئیستفزازی بە ئەنقەست هەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە سوریا نەبێتە یەک دڵ و دەستێک، لە ئێستادا پرۆسەیەکی ئاڵۆزی بەسەردا دێت کە دیپلۆماسی نێودەوڵەتی و داینامیکی ناوخۆیی تێکەڵاون، هەرگیز ناتوانین بە تەنیا جێی بهێڵین. بۆیە وەزیری دەرەوە و سەرۆکی هەواڵگریم ڕاسپاردووە کە پەیوەندییەکانی پتەو لەگەڵ دیمەشق ئەنجام بدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا پێی ناوەتە سەردەمێکی نوێ، لە کاتێکدا ئیسرائیل لە باشوورەوە فشاری لەسەر دروست دەکات و بە عەقڵیەتێکی دابەشکەر هەوڵی ماندووکردنی دەدات. بەڵام لە دیمەشق ئیدارەیەک هەیە کە لە پێشینەی خۆی لە باوەشگرتنی هەموو لایەک و ئەمەش هاوسەنگی هێزی گۆڕیوە و حیساباتی هەندێک لایەنی سەرلێشێواو کردووە.

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە