سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا: سوریا چەکی قورس لە باشووری سوریا دەکشێنێتەوە

پەیاما کورد- دیمەشق
ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی سەربازیی سوریا دوێنێ سێشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، هێزەکانی سوریا چەکی قورسیان لە باشووری وڵاتەکە کشاندەوە، ئەو ناوچانەی ئیسرائیل داوای لە چەکداماڵینیان کردووە.
ئەو بەرپرسە کە داوای کرد ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "هێزەکانی سوریا چەکی قورسیان لە باشووری سوریا کشاندووەتەوە".
ڕوونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە "دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردووە"، دوای ئەو توندوتیژییەی لە پارێزگای سوەیدا ڕوویدا، کە لەو ماوەیەدا ئیسرائیل بارەگا فەرمییەکانی دیمەشق و هێزەکانی حکومەتی کردە ئامانج، دوای ئەوەی لە پارێزگاکەدا جێگیربوون کە زۆرینەی دورزی تێدایە.
بەیاننامەکەی ئەو بەرپرسە سەربازییە هاوکات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەک کە لەلایەن ئەمریکا و ئوردن پاڵپشتی دەکرێت، بۆ دامەزراندنی ئاشتەوایی لە پارێزگای سوەیدا لەلایەن ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریاوە.





