ئەمریکا گەمارۆی ئابووری بە سەر زیاتر لە ٥٠ کەس و لایەن و کەشتی پەیوەست بە بازرگانی کردن بە سووتەمەنی ئێران ەوە دەسەپێنێت

پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆی ئابووری بە سەر زیاتر لە ٥٠ کەس و لایەن و کەشتی پەیوەست بە بازرگانی کردن بە سووتەمەنی ئێران ەوە دەسەپێنێت
▫️ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران دا سەپاند و زیاتر لە 50 کەس و ناوەند و کەشتی کردە ئامانج و تۆمەتباری کردن بە "بەشداریکردن لە بازرگانی کردن بە سووتەمەنی ئێران ەوە".
▫️ فەرمانگەی کۆنترۆڵ کردنی سەروەت و سامانی بیانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەرمانگەکە کۆنترۆڵی بۆ سەر هەناردەکردنی نەوت و پترۆکیمیا ئێرانی چڕکردووەتەوە و تۆڕێکی کۆمپانیا و کەشتی کردووەتە ئامانج کە بە ملیارەها دۆلار لە هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران ئاسانکارییان کردووە.
▫️ ناوەندەکانیش بریتین لە سێ کۆمپانیا کە بنکەکەیان لە ئیمارات و سێ کۆمپانیای شێل لە هۆنگ کۆنگ و پاڵاوگەیەکی چینی و تێرمیناڵی نەوت، هەروەها چەند تانکەرێک کە ئاڵای پەنەما و هۆنگ کۆنگ و مەنگۆلیایان هەڵکردبوو.
ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەم گەمارۆیانە سنووردارکردنی بازرگانی نەوت و گازی سرووشتی ئێران ە لە بازاڕی جیهانی و زیادکردنی فشاری ئابوورییە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




