پووتین : ئەگەر هەندێک ووڵات بڕیار بدەن تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام بدەن، ئەوا ڕووسیا ووڵامی ماددی دەداتەوە

پووتین : ئەگەر هەندێک ووڵات بڕیار بدەن تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام بدەن، ئەوا ڕووسیا ووڵامی ماددی دەداتەوە
پەیامی کورد   ...   پووتین : ئەگەر هەندێک ووڵات بڕیار بدەن تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام بدەن، ئەوا ڕووسیا ووڵامی ماددی دەداتەوە

لێدوانە سەرەکییەکانی ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دوای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی دووشەممە:

🔹بەم زوانە ڕووسیا دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسێت کە چەکی نوێ ڕابگەێنێت کە "جارێک ڕامان گەیاندبوو".

🔹چارەنووسی ڕووسیا هەمیشە لە دەستی گەل دایە؛ لە ئێستادا، سەربازی لە پێشەنگ دایە.

🔹ترامپ لە دڵەوە پابەندە بە چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین .

🔹پووتین ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەی نۆبڵ چەندین جار خەڵاتی ئاشتی بەخشیوە بەو کەسانەی کە هیچیان بۆ ئاشتی نەکردووە. کاتێک پرسیار لە پووتین کرا کە ئایا ترامپ شایەنی ئەو خەڵاتەیە، لە ووڵامدا ووتی: ئەمە بڕیارێک نییە بۆ من بیدەم.

🔹بڕیارەکانی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی زیانێکی زۆری بە شکۆمەندی خەڵاتەکە گەیاندووە.

🔹سەرۆک کۆمار هیوای خۆی دەربڕی کە ڕووسیا و ئازەربایجان دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئەزاز لاپەڕەکەیان هەڵگێڕاوە.

🔹ڕووسیا و ئازەربایجان لە پەیوەندی نێوان حکوومەتەکان دا قەیرانیان بەخۆوە نەبینیوە؛ ئەم ووڵاتانە بەهۆی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ڕووبەڕووی "قەیرانی سۆز" بوونەتەوە.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە