ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا : بەرپرسیارییەتی بەکارهێنانی تۆماهۆک لە ئەستۆی کیێڤ دەبێت

ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا : بەرپرسیارییەتی بەکارهێنانی تۆماهۆک لە ئەستۆی کیێڤ دەبێت
پەیامی کورد   ...   ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا : بەرپرسیارییەتی بەکارهێنانی تۆماهۆک لە ئەستۆی کیێڤ دەبێت

⭕️ ئەلێکساندەر یاکۆڤێنکۆ، جێگری بەڕێوبەری گشتی گرووپی میدیایی ڕووسیا توودەی و ئەندامی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی زانستی-شارەزایی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا بە سپۆتنیکی ڕاگەیاند : ئەمریکا بە نیازە بەرپرسیارییەتی بەکارهێنانی مووشەکی کرووزی تۆماهۆک بخاتە ئەستۆی کیێڤ و برۆکسل .

⭕️ئاماژەی بەوەش کرد : "تا ئێستا دیار نییە چەند جۆری تۆماهۆک بە ئەورووپییەکان دەفرۆشرێت و کەی دەگەێندرێتە کیێڤ، لەکاتێک دا ئەمریکییەکان خۆیان لەم زنجیرە لۆجێستییە دووردەخەنەوە. هەموو بەرپرسیارییەتییەکە بە بەرپرسیارییەتی کارایی بەکارهێنانیانەوە، لە ئەستۆی پایتەختەکانی ئەوروپا و کیێڤدایە".

⭕️دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نزیک بوو لە بڕیاردان لەسەر پرسی ئەگەری گەیاندنی مووشەکی کرووزی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین ، بەڵام دەیەوێت بزانێت ڕژێمی کیێڤ پلانی چۆنیەتی بەکارهێنانیان هەیە.

⭕️سەرۆکی ڕووسیا ڤلادێمیر پووتین هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی مووشەکی تۆماهۆک لەلایەن کیێڤ ەوە زیان بە پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەگەێنێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنانی ئەم مووشەکانە لە ئۆکراین بەبێ بەشداری ڕاستەوخۆی سوپای ئەمریکا مەحاڵ دەبێت.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە