بۆمبەکانی ئیسرائیل لە بەندەری حودەیدە لە یەمەن دەبارێت

پەیامی کورد ... بۆمبەکانی ئیسرائیل لە بەندەری حودەیدە لە یەمەن دەبارێت
لە درێژەی دەستدرێژی دەرەکییەکان بۆ سەر خاکی یەمەن، سەرچاوە ناوخۆییەکان باسیان لە هێرشی سەربازی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بەندەری گرینگی حودەیدە لە ڕۆژئاوای ئەو ووڵاتە کرد.
کەناڵی ئەلمەسیرە بڵاویکردەوە، هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر بەندەری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لەم هێرشەدا ٩ ئامانجی جیاواز لە یەک کات دا کەوتوون.
تا ئێستا ووردەکاری ووردی هێرشەکە بە جۆری چەکی بەکارهێندراو و قەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زانیاری زیاتر لە سەرچاوە فەرمییەکان یان میدیا ناوخۆییەکانەوە ڕابگەێندرێت.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ناوەندی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا بووە، بە زیادبوونی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئامانجەکانی دوژمن لە کاردانەوە بە گەمارۆ و دەستدرێژی.
ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل و لە هەوڵێک بۆ شکاندنی گەمارۆی دەریایی کە لەلایەن یەمەنەوە بەسەر ئیسرائیل دا سەپێنراوە، هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی یەمەن کە تا ئێستا دەیان کوژراو و برینداری بەجێهێشتووە.
سەرەڕای ئەم هێرشانە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوامن لە پاڵپشتی خۆڕاگری و گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ناوازە، دڵی ناوچە داگیرکراوەکان، کەشتییە پەیوەندیدارەکان بە ئیسرائیل و تەنانەت کەشتییە ئەمریکییەکانی لە دەریای سوور و زەریای هیندیان کردۆتە ئامانج و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی ئەمریکییان خستووەتە خوارەوە.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە




