ترامپ : تەنیا بە لابردنی گشتی بەرنامە ناوکییەکانی تاران ڕازی دەبم

پەیامی کورد ... ترامپ : تەنیا بە لابردنی گشتی بەرنامە ناوکییەکانی تاران ڕازی دەبم
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ جارێکی دیکە دووپاتی کردووەتەوە کە تەنیا بە لابردنی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران ڕازی دەبێت.
دۆناڵد ترامپ ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی "ئێن بی سی" وێڕای جەختکردنەوە لە سەر لابردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران بەگشتی ڕایگەیاند کە لە ئێستادا باسێکی دیکەش هاتووەتە ئاراوە، ئەویش ئەویە کە ڕێگە بە ئێران بدرێت کە بۆ بەرهەم هێنانی کارەبا بەرنامەی ئەتۆمی هەبێت.
ترامپ دواتر پشتڕاستی کردووەتەوە کە شتێکی ناتەبای لەگەڵ قسەکانی پێشتری دەوڵەتی ئەمریکا نەوتووە و لە سەر لابردنی بەرنامە ناوکییەکانی تاران پێداگرە.
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت لە ڕێگەی بەرنامەی ناوکییەوە کارەبا بەرهەم بهێنێت، دەتوانێت ئورانیۆمی پیتێندراو هاوردە بکات نەک خۆی لەناو ئێراندا پیتاندن بکات.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




