لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم ١٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون

پەیامی کورد ... لە ماوەی یەک مانگدا لانیکەم ١٢٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون
بەپێی ڕاپۆرتێک لە ماوەی مانگی ئەیپریلی ٢٠٢٥ی زایینی دا سزای سێدارەی لانیکەم ۱۲۲ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕێژیمی ئێران دا جێبەجێ کراوە.
ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ۴۵ حاڵەت واتا ٥٩ لەسەد بەرز بووەتەوە. لە مانگی ئەیپریلی ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی ۷۷ بەندکراو جێبەجێ کرابوو.
هەروەها ڕاگەێندراوە کە لەو مانگەدا، لانیکەم ۵ چالاکی ئایینی، ۳ بەندکراوی سیاسی و ٤ ژن لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران ەوە لەسێدارە دراون.
هەروەها لە سەرجەم ئەو ۱۲۲ بەندکراوەی لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا لەسێدارە دراون، تەنیا ۳ حاڵەت لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران و ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکانی دەزگای بە ناو دادوەرییەوە بڵاو کراوەتەوە. هەروەها سزای سێدارەی ۷ بەندکراو بەشێوەی نهێنی و بێ ئاگاداری بنەماڵە و هەبوونی مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان دا جێبەجێ کراوە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە





