سیناتۆر فێترمن : دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناوببردرێت

پەیامی کورد ... سیناتۆر فێترمن : دەبێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەناوببردرێت
جۆن فێترمن، سیناتۆری دیموکراتی ئەمریکایی، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری لە ناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بوو.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە دانووستان لەگەڵ تاران بێ هودە و بێ سوودە، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە توانا ئەتۆمییەکانی ئێران و بریکارەکانی لەنێوببردرێن.
فێترمن هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەربڕی و ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئێران لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و ووتی کە هەر پێویستییەک بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە دەبێت جێبەجێ بکرێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




