بۆ یەکەم جار پاشماوەی بوودا لە هێندووستان ەوە هێنرایە شاری کالمیکیا لە ڕووسیا

پەیامی کورد ... بۆ یەکەم جار پاشماوەی بوودا لە هێندووستان ەوە هێنرایە شاری کالمیکیا لە ڕووسیا
🔸 دوای مردنی بودا تەرمەکەی سووتێنرا و خۆڵەمێشەکەی کۆکرایەوە و بەسەر پێکهاتە جۆراوجۆرەکان دا دابەشکرا. لەنێویان دا کۆمەڵگەی ساکیا هەبوو کە بنکەکەی لە کاپیلاڤاستو (لە ناوچەی سیدارتاناگار لە ئۆتار پرادێش) بوو. لە ساڵی ١٨٩٨ گەڕێنەرانی ئەوێ تابووتێکیان دۆزییەوە کە ئاسەواری بودای لەسەر نووسرابوو، لەگەڵ پارچە ئێسکەکان کە ئێستا لە پیرۆزترین شوێنەوارەکانی بوودا دادەنرێت.
🔸 شوێنەوارەکان لە 12 تا 18ی تشرینی یەکەم لە شاری کالمیکیا "شوێنی زێڕینی بوودا شاکیاموونی" نمایش دەکرێن.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




