سەرۆکی میسر : جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەبێت ببێتە هۆی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی

پەیامی کورد ... سەرۆکی میسر : جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە دەبێت ببێتە هۆی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی
◻️ سیسی ووتی: میسر لەگەڵ ئەمریکا کاردەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی، بۆ دامەزراندنی بناغەی هاوبەش بۆ پێش خستنی ئاوەدان کردنەوەی غەززە بەبێ دواکەوتن.
◻️ بەنیازین کۆنفرانسی زوو بووژانەوە و ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدان لە غەززە ئەنجام بدەین.
◻️ فەلەستینییەکان مافی ئەوەیان هەیە شان بەشانی ئیسرائیلییەکان لە دەوڵەتێکی سەربەخۆدا بژین.
◻️ دەبێت هەموو قۆناغەکانی ڕێککەوتنی غەززە جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی چارەسەری دوو دەوڵەتی لێبکەوێتەوە.
ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە




