ترامپ : چوونە دەرەوە لە بەرجام بڕیارێكی ڕاست بوو/ ئێمە لەگەڵ خەڵكی ئێران دوژمنایەتیمان نییە

ترامپ : چوونە دەرەوە لە بەرجام بڕیارێكی ڕاست بوو/ ئێمە لەگەڵ خەڵكی ئێران دوژمنایەتیمان نییە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : چوونە دەرەوە لە بەرجام بڕیارێكی ڕاست بوو/ ئێمە لەگەڵ خەڵكی ئێران دوژمنایەتیمان نییە

لە لێدوانەکانی دا سەبارەت بە سیاسەتی واشینتۆن بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە پاشەکشە لە بەرامبەر تاران دا لە كاتی واژۆی بەرجام لە لایەن دەوڵەتی ئۆباما دەستی پێكرد، ڕێكەوتنێك كە بە "کارەساتبار بۆ ئیسرائیل و جیهان" وەسفی کرد.

ترامپ بە ئاماژە بە هەوڵەکانی بێنیامین ناتانیاهوو بۆ ڕازیکردنی ئۆباما بۆ دژایەتیکردنی بەرجام ووتی: “ناتانیاهوو هاتە ئەمریکا بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبکات، بەڵام وەک ئەوە وابوو بۆ دیوار قسە بکات".

 ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە چوونە دەرەوە لە بەرجام بڕیارێکی درووست بووە و ئاماژەی بەوە كرد: “کۆماری ئیسلامی هێشتاش بەدوای ڕێککەوتنەوەیە. دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەوان بەدوای ڕێککەوتنەوەن. نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل هیچ دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ گەلی ئێراندا نییە".

ترامپ داوای لە ڕابەرانی کۆماری ئیسلامی کرد کە واز لە پشتیوانی لە گرووپە بە وەکالەت و کردەوە تیرۆریستییەکان بهێنن و مافی بوونی ئیسرائیل بە فەرمی بناسن.
 

ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە