ترامپ : ئێران دەست بەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت

ترامپ : ئێران دەست بەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت
پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئێران دەست بەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێران دەست بەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و بەوەش ڕازی نییە چاودێرانی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پشکنین بۆ وێستگە ئەتۆمییەکانی بکات.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لەنێو فڕۆکە تایبەتییەکەی سەرۆکایەتی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دووچاری پاشەکشێ بووە، لەگەڵ ئەوەش دا، ترامپ پێی وابوو ئەگەری هەیە، ئێران جارێکی دیکە و لە شوێنی جیاوازدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، لە کاتی سەردانی بۆ کۆشکی سپی، لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پرسی ووزەی ئەتۆمی ئێران تاوتوێ دەکات.

دوێنێ هەینی، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردبووەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، بەمەش کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.
 

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە