پاشەكشەی حەماس دوای شکستی هاوپەیمانی سەرەکی؛ ئامادەیی بۆ دانوستان و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان

پەیامی کورد ... پاشەكشەی حەماس دوای شکستی هاوپەیمانی سەرەکی؛ ئامادەیی بۆ دانوستان و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان
دوابەدوای هێرشی قورسی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەكانی کۆماری ئیسلامی و کاریگەرییە دیارەکانی ئەو شکستە زەلیل کەرە، گرووپی تیرۆریستی حەماسیش هەڵوێستی خۆی گۆڕیو و ڕایگەیاند بۆ دانووستان و ئاڵوگۆڕی بارمتەكان ئامادەیە.
حەماس لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا ڕایگەیاند، ووڵامی ئەرێنیان بۆ پێشنیازی چارەسەرکردنی کێشەی بارمتەکان داوەتەوە و هەروەها بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆکان ئامادەیە..
ئەمە له کاتێکدایە که گوشاره ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر حەماس زیادی کردووه و هاوپەیمانی سەرەکی ئەو، کۆماری ئیسلامی له ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی ئەم دواییەی ئەمریکادا گورزێکی قورسی لێدرا.
چاودێران پێیان وایە ئەم پاشەکشەیەی حەماس دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کەم بوونەوەی دەسەڵاتی میحوەری خراپەی ڕێژیم و زیادبوونی فشارە مەیدانی و سیاسییەكان بۆ سەر گرووپە بە وەکالەتەکانی لە ناوچەکەدایە.





