هێرشی ئامانجداری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقرە

هێرشی ئامانجداری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقرە
پەیامی کورد   ...   هێرشی ئامانجداری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە شەقرە

لە ئۆپراسیۆنێكدا لە باشووری لوبنان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لە شاری شەقرە کردە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی کە بە ئامانج گیراون و بارودۆخی بریندارەکان بڵاونەکراوەتەوە.
 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە