ترامپ : ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە

ترامپ : ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت : ڕەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵگرین، ئەگەر ووڵاتەکە نیازپاکی نیشان بدات. جەختی لەوەش کردەوە، ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە میانەی چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز، ووتی : بەر لە هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ یۆرانیۆمێکی پیتێندراو نەگوزاربووەوە و مووشەکەکانمان ئامانجەکانیان پێکاوە.

سەرۆکی ئەمریکا، دەڵێت: ئێستا ئێران بیر لە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناکاتەوە، هەروەها ڕەنگە سزاکانی سەر ئێران هەڵگرین، ئەگەر ووڵاتەکە نیازپاکی نیشان بدات.

ووتیشی: ئێران چەند هەفتەیەکی مابوو ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هەروەها تێچووی جەنگی ١٢ ڕۆژە لەسەر ئێران زۆر بوو.
 

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە