ژینگە پارێزێک بوو بە شەهیدی ڕێگای نیشتمان

پەیامی کورد ... ژینگە پارێزێک بوو بە شەهیدی ڕێگای نیشتمان
كرێكارێكی ژینگەدۆستێك لە كاتی هەوڵ دان بۆ ئازادكردنی گیانی باڵندەیەك گیانی لەدەست دا
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٧ی جوونی ٢٠٢٥ كرێكارێكی ژینگەدۆست بە ناوی “ڕەحیم براخاسی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵكی بانە، كە دەوترێت لە كێڵگەیەكی پەلەوەر كاری كردووە، هەوڵی داوە گیانی باڵندەیەک كە بە تەلی كارەباوە بووە و پێویستی بە یارمەتی بووە ڕزگار بکات، بەڵام بەداخەوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە تووشی ڕووداو بووە، کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە، بەڵام دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




