ترامپ : دەبێت ئاشتی لە غەززە هەمیشەیی بێت
پەیامی کورد ... ترامپ : دەبێت ئاشتی لە غەززە هەمیشەیی بێت
لێدوانە سەرەکییەکانی ترامپ لە دیدار لەگەڵ ئەمیری قەتەر و وەزیری ناوخۆی قەتەر سەبارەت بە غەززە:
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارەکەیدا لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دۆحە ڕایگەیاند: دەبێت ئاشتی لە غەززە هەمیشەیی بێت.
🔹 ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە هێزی سەقامگیرکردنی غەززە ئامادە دەبێت.
🔹 ترامپ لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : قەتەر هاوپەیمانێکی گەورەی ئەمریکایە و ئەگەر پێویست بکات هێزی ئاشتیپارێز دەنێرێت بۆ غەززە.
🔹 ئێمە ڕێککەوتنێکی نایابی ئاشتیمان ئەنجامدا و ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمنمان هەیە.
🔹 ئەمیری قەتەر بەشدارییەکی بەرچاوی لە بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا کردووە.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە