249 خێزانی عێراقی کەمپی هۆل بەجێدەهێڵن

249  خێزانی عێراقی کەمپی هۆل بەجێدەهێڵن


پەیامی کورد- حەسەکە
249 خێزانی عێراقی دوێنێ دووشەممە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق کەمپی هۆل لە باشووری حەسەکە ەجێدەهێڵن.
ئیدارەی کەمپی هۆل بە پەیامی کورد ڕاگەیاندووە، وەجبە نوێیەکە نزیکەی ٢٤٩ خێزان لەخۆدەگرێت کە لە ٨٤٠ کەس پێکهاتوون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان.
ئیدارەی کەمپەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆیشتنی ئاوارەکانی عێراق لە کەمپی هۆل بە هەماهەنگی نێوان ئیدارەی کەمپەکە و پەرلەمانی عێراق و لیژنەی کۆچ و ئاوارەبوونی عێراق بووە.
بەگوێرەی ئیدارەی کەمپەکە، بڕیارە ئەو پاسانەی کە ئاوارەکان هەڵدەگرن، بە یاوەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرەو کەمپی ئەلجەدعە لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق بڕۆن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە سێزدەهەمین گەشتی پەنابەرانی عێراقییە کە کەمپی هۆل بەجێدەهێڵن.

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە