تورکیا بەئامانجگرتنی هێزەکانی لە سوریا ڕەتدەکاتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئیدیعاکانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەئامانجگرتنی شوێنەکانی تورکیا لە سوریا "دوورە لە ڕاستییەوە".
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، بانگەشەکانی ئیسرائیل بۆ بەئامانجگرتنی شوێنەکانی لە سوریا "دوور لە ڕاستییەوە".
دوو جار لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئامێر و کەرەستەی تورکیای کردۆتە ئامانج لە کاتی بۆردومانی شوێنە سەربازییەکانی لە سوریا.
زەکی ئەکتورک وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرەوە ڕایگەیاند، "ئەو تۆمەتانەی باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل شوێنەکانی هێزەکانی تورکیای لە سوریا کردۆتە ئامانج، بێ بنەمان".
لای خۆیەوە ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، ئەنقەرە دەستیکردووە بە مەشق و ڕاهێنان بە سوپای سوریا بە پێی ڕێککەوتنێک کە مانگی ڕابردوو واژۆ کرابوو.
بەپێی ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازی کە لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگری هەردوو وڵات واژۆ کراوە، تورکیا مەشقی سەربازی و چەک و پاڵپشتی لۆجستی بۆ سوپای سوریا دابین دەکات.
دوو جار لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ و مانگی ئابی ڕابردوودا ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئامێر و کەرەستەی تورکیای کردۆتە ئامانج لە کاتی بۆردومانی شوێنە سەربازییەکانی لە سوریا.





