ڤیتکاف : هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە ئێران، نەکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمە

ڤیتکاف : هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە ئێران، نەکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمە
پەیامی کورد   ...   ڤیتکاف : هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە ئێران، نەکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمە

هەڵوێستی نوێی ویتتاکەر سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران

لە نێو ئەو ڕاستییەی کە کاربەدەستانی ئەمریکا ڕۆژانە لێدوانی دژ بەیەک دەدەن سەبارەت بە پێوەرەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، ستیڤ ڤیتکاف نوێنەری ئەمریکا لە دانووستانەکاندا ئەمڕۆ لێدوانی نوێی لەسەر ئەم بابەتە داوە.

ڤیتکاف دەڵێت: "ئەگەر بتوانین وایان لێبکەین خۆبەخشانە لە بەرنامەی دەوڵەمەندکردن دوور بکەونەوە، سانتریفیووژیان نەبێت، مادەی پلە چەکیان نەبێت، ئەوە هەمیشەیی ترین ڕێگایە بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی هەرگیز چەکیان دەست ناکەوێت".

ستیڤ ڤیتکاف ، سەرۆکی دانووستانکاری ئەمریکا ڕایگەیاند : ئێمە هەڵوێستی خۆمان ڕوون کردۆتەوە: ئێران ناتوانێت بۆمبی ئەتۆمی هەبێت. هەروەها وتوویانە کە شتی وامان ناوێت. لە پێناو ئەم گفتوگۆیەدا، ئێمە قسەی ئەوان دەکەین کە بەڕاستی بەم شێوەیە بیردەکەنەوە.

ئەگەر ئەمە بۆچوونی ئەوان بێت، پێویستە دامەزراوەی دەوڵەمەندکردنیان هەڵبوەشێندرێتەوە. نابێت سانتریفیوژیان هەبێت، پێویستە هەموو سووتەمەنی پیتێندراوەکانیان شل بکەنەوە و بیگوازنەوە بۆ شوێنێکی دوور و ئەگەر بیانەوێت بەرنامەیەکی مەدەنییان هەبێت، پێویستە بگۆڕن بۆ بەرنامەی مەدەنی.

لە ئێران ڕیاکتۆرێکی مەدەنییان هەیە بە ناوی بوشێهر کە توانای پیتاندن و سەنتەرفۆجی نییە و تەنها بۆ مەبەستی مەدەنی وەک بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێت. ئەگەر باوەڕیان بەم بەرنامەیە هەیە بۆچی باقی ئیمکاناتەکانیان وەک بوشێهر ناکەن؟

هێڵی سوورمان ئەوەیە: هیچ دەوڵەمەندکردنێک نییە. ئەمەش بە واتای هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوەکە دێت. واتە چەک داماڵین و هەڵوەشاندنەوەی سێ دامەزراوەی پیتاندنی ناتەنز و فۆردو و ئیسفەهان. ئەمانە ئەو سێ ئیمکاناتەن کە ئێمە لەبەرچاویان دەگرین کە پێویستە هەڵبوەشێندرێنەوە.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە