جۆزێف عون ئیدانەی ئیسرائیلی کرد

جۆزێف عون ئیدانەی ئیسرائیلی کرد

جەنەڕاڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان پەیوەندی بە فەرماندەی یونیفیلەوە کرد بۆ ئیدانەکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر هێزە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک مەڕواهین. وتیشی، "ئەم هێرشانە جارێکی دیکە سەرپێچیکردنی بەردەوامی ئیسرائیل لە ئیرادەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتڕاست دەکەنەوە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر داوای وەستاندنی شەڕەکانی دژی لوبنانیان کرد". بەیانی دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ئیسرائیل چوار بۆمبیان لە نزیک ئاشتیپارێزەکانی یونیفیل فڕێدا لەکاتێکدا کاریان دەکرد بۆ لابردنی ئەو بەربەستانەی کە ڕێگریان لە چوونە ژوورەوەی پێگەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرد لە نزیک هێڵی شین.

 

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 29 جار خوێندراوەتەوە